٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

یەكگرتوو بە فەرمی ئاڵۆگۆڕی پۆستەكانی ڕاگەیاند

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، بە شێوەیەكی فەرمی ئاڵوگۆڕی پۆستەكانی خۆی ڕاگەیاند و ئاماژەیش بە یەكڕزیی هێزە سیاسییەكان دەدات لە پێكهێنانی حكوومەتدا.

ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، مەولوود باوەموراد لەبارەی گۆڕانكاری لە پۆستەكانی ناو حیزبەکەیدا بۆ KDP.infoگوتی: "شوێنی پۆستە حكوومییەكانمان گۆڕانكاری پێ كردووە، محەممەد هاودیانی بووەتە وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی، مامۆستا سەڵاحەددین بابەكر لە وەزیری كارەبا ماوەتەوە، خۆیشم كراومەتە وەزیری پەیوەندییەكانی پەرلەمان و نەسرەددین محەممەدیش دێتە شوێنی من لە پەرلەمانی كوردستان".

یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە كابینەی هەشتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە چەند وەزیرێك و پۆستێكی حكوومی بەشداریی دەكات و ئەمڕۆیش بە فەرمی ئاڵۆوگۆڕی لەناوی بەشێك لە وەزیرەكانی كرد.

هەواڵی پەیوەندیدار