مەترسیی هەیە بانکەكانی عێراق تاڵان بكرێن
__2014_06_17_h21m30s43__BA.jpg)
هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، "تاڵانكردنی پارەی عێراق لە بانکەكان مەترسیی لەسەر ئایندەی عێراق دروست دەكات"، دەشڵێت، پارەیەكی زۆری هەرێمی كوردستان لە بەغدا گلدراوەتەوە.
سەرۆكی لێژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی عێراق، مەحما خەلیل بۆ KDP.infoگوتی: "تاڵانكردنی پارەی بانکەكانی مووسڵ گورز لە جووڵەی ئابووریی عێراق دەدات و گەروەترین زیان لە پارەی عێراقی دەدات، چونكە بە دزینی و تاڵانكردنی هەر بانکێك زیان لە بەرژەوەندیی ئابووری وڵات دەدات، ئیستایش نازانرێت ئەو بڕەپارە زۆرە كە لەلایەن گرووپە چەكدارەكانەوە دەستی بەسەردا گیراوە، بە چیی دەدرێت و چۆن خەرج دەكرێت، لە كاتێكدا مەترسیی لەسەر بەشێكی دیكەی بانکەكانی عێراق هەیە بە هۆی دۆخی ناجێگیری وڵاتەوە."
ئەوەشی خستەڕوو پارەكانی كوردستان لە بەغدا 6 ترلیۆنی تێپەڕاندووە كە ئەوەش پارەیەكی زۆرە.
کارزان هەورامی




