لە تەلەعفەر هێشتا شەڕ بەردەوامە

تەلەعفەر-تایبەت بەkdp.info- هێشتا شەڕ لە تەلەعفەر لەنێوان ھێزە ئەمنییەکان و چەکدارانی داعشدا بەردەوامە.
بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تەلەعفەر، وەیسی شنگالی، بەkdp.infoی راگەیاند: دوای کۆنترۆڵکردنی قەزای تەلەعفەر لەلایەن چەکدارانی داعشەوە، ھێزەکانی پۆلیسی عێراق جارێکی دیکە ھێرشیان کردووە و توانیویان چەند شوێنێک لە دەست چەکداران رزگار بکەن لە باشووری تەلەعفەر وەکو گەڕەکی ماموستایان و فرۆکەخانە و تاوەکو ئێستایش شەڕ بەردەوامە.
وەیسی شنگالی گوتیشی: شەڕی نێوان داعش و ھێزەکانی پۆلیس زیاتر بە چەکی جۆری ھاوەن و قەنناس و ئاڕ بی جێیە.
بڵند ئیبراھیم




