کەمێکی دی، دووەم کۆبوونەوە لە ماڵی ئیبراھیم جەعفەری ساز دەدرێت
__2014_06_17_h19m41s48__BA.jpg)
بەغدا-تایبەت بەKDP.INFO- ئەندامی پەرلەمانی عێراق و نوێنەری کلدوئاشووری رایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ جارێکی دیکە سەرکردە سیاسییەکان لەبارەی دۆخی هەنووکەیی عێراق لە ماڵی ئیبراھیم جەعفەری کۆ ببنەوە.
ئەندامی پەرلەمانی عێراق و نوێنەری کلدوئاشوورییەکان، یونادم یووسف کەننا، بە KDP.INFO-ی راگەیاند: دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا سەرکردە سیاسییەکان لە ماڵی ئیبراھیم جەعفەری لەبارەی دۆخی عێراق کۆ بوونەوە و نەگەیشتنە ھیچ ئەنجامێک، وەها بڕیارە ئەمشەویش کۆ ببنەوە.
یونادم یووسف کەننا روونی کردەوە، "کۆبوونەوەکەی ئەمشەو سەعات ھەشتی ئێوارە لە ماڵی ئیبراھیم جەعفەری بەرێوە دەچێت و، ھیوادارین ئەم جارە ھەموو لایەنەکان تێیدا بەشدار بن و بڕیارێک دەربکەن لەبارەی ئەو دۆخە ئاڵۆزەی عێراق."
کەننا زیاتر گوتی: "رەنگە لە کۆبوونەوەی ئەمشەو جگە لە باسکردنی تێکچوونی دۆخی عێراق، باس لە پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراقیش بکرێت، چونکە پێوێستە یەکی تەممووز پەرلەمانی نوێ کۆ بێتەوە."
ھەر یەکە لەد.
وەهایش بڕیارە رۆژ نووری شاویس و بەرھەم ساڵح وەکو نوێنەری کورد بەشداری لەو کۆبوونەوەیەدا بکەن.
بڵند ئیبراھیم




