جەلەولا.. پێشمەرگە لە شەڕی دژ بە داعش لەپێشڕەویدایە

جەلەولا-تایبەت بەkdp.info- بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە جەلەولا گوتی، لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە شەڕ لەنێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و چەکدارانی داعش دەست پێ کردووە، بەڵام لەئێستادا چەکدارانی داعش شکستیان ھێناوە و پێشمەرگە لەپێشڕەویدایە.
بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەجەلەولا،کامەران محەممەد، بە kdp.info-ی راگەیاند: ماوەی چەند رۆژێکە جەلەولا لەلایەن چەکدارانی داعشەوە تۆپباران دەکرێت، بەڵام ئەمڕۆ لە نیوەڕۆوە ھێرشیان کردە سەر جەلەولا و شەڕ دەستی پێ کرد، بەڵام لەئێستادا شکستیان ھێناوە و پێشمەرگە لە پێشڕەویدایە.
کامەران محەممەد گوتیشی: لە ئەنجامی ئەو شەڕە تائێستا سێ چەکدار کوژراون و سێ پێشمەرگەیش بریندار بوون.
بڵند ئیبراھیم




