٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

شەڕوپێکدادان لە تەلەعفەر دەستی پێ کردەوە

سەرچاوە: KDP.info

تەلەعفەر-تایبەت بەKDP.info-  جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی قەزای تەلەعفەر ڕایگەیاند، لە ئێستادا شەڕوپێکدادان لەنێوان ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و چەکدارانی داعشدا دەستی پێ کردەوە و کوژراو و برینداریش ھەن.

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی قەزای تەلەعفەر، نورەددین قەبلان، بە KDP.INFO-ی راگەیاند: لە دوای نیوەڕۆوە شەڕ لەنێوان چەکدارانی داعش و ھێزە ئەمنییەکان لە باشووری تەلەعفەر -گەڕەکەکانی ماموستایان و بەساتین و چەند شوێنێکی دیکە- دەستی پێ کردووەتەوە و هێشتایش بەردەوامە.

نورەددین گوتیشی: لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا کوژراو و بریندار ھەن، بەڵام بەھۆی بەردەوامیی شەڕەوە هێشتا ھیچ ئامارێکی دروست لەبەردەستدا نییە.

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی قەزای تەلەعفەر ئەوەشی روون کردەوە، زۆرینەی ناوچەکانی تەلەعفەر لە ئێستادا لەژێر کۆنترۆڵی داعشدان، بەڵام ئەمڕۆ لە باشووری تەلەعفەر ھێزە ئەمنییەکان توانیوانە ھێرش بکەن و تائێستا شەڕ بەردەوامە.

شیاوی باسە، لە شەڕوپێکدادانێکی قورسی نێوان داعش و هێزە ئەمنییەکانی عێراقدا، کە شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە بەرپا ببوو، داعش تونی تەواوی شارۆچکەکە کۆنترۆڵ بکات.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار