دەزگای خێرخوازیی بارزانی كاروانێك یارمەتیی مرۆیی گەیاندە ئاوارەكانی مووسڵ

هەولێر-KDP.info- بە هۆی بەردەوامیی شەڕ و پێكدادانەكان و تێكچوونی بارودۆخی ئەمنیی شارەكانی عێراق، بە تایبەتی ناوچەكانی سنوور لەگەڵ هەرێمی كوردستان، ژمارەیەكی زۆری خێزان و پەنابەر روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە, بۆ ئەو مەبەستە دەزگای خێرخوازیی بارزانی رۆژانە هاوكاری و پێداویستییان بەسەردا دابەش دەكات، هاوكات ئەمڕۆیش گەورەترین كاروانی هاوكاری و یارمەتییەكانی گەیاندە زیاتر لە 350 خێزانی ئاوارەی شاری مووسڵ لە كامپی خازر.
رۆژی 17/6/2014 بە مەبەستی بەهاناوەچوونی ئاوارەكانی پارێزگای مووسڵ و گەیاندنی كۆمەك و هاوكارییەكان لە كەمپی خازر، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە گەورەترین كاروانی یارمەتیی مرۆییەوە گەیشتە كامپەكە و هەستان بە دابەشكردنی هاوكاریی پێویست بۆ 350 خێزانی ئاوارەی شاری مووسڵ كە ئێستاكە روویان لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان كردووەو لە كامپی خازر نیشتەجێن، لە هەڵمەتەكەدا دەست كرا بە دابەشكردنی ئەم پێداویستیانە كە بۆ هەر خێزانێك (4 بەتانی, مافورێك، تاخم كەوەنتەری بچووك، پانكە، تەباخی چوارچاو، 4 دۆشەك، 4 بالیف، كیسەیەك تایت، سێتێ ئاو) لەگەڵ دابینكردنی 150 كێلە بەفر بە مەبەستی ئاوخواردنەوە بەكار دێت، هاوكارییەكان بووە جێگەی خۆشحاڵیی پەناخوازان و سوپاسی بێپایانی دەزگای خێرخوازیی بارزانییان كرد لە هاوكاریكردنی بەردەوامیان و دابینكردنی پێداویستییەكان و پڕكردنەوەی كەلێنەكانی ژیانیان لەناو كەمپەكەدا. هاوكات لە كەمپی شێخان لە پارێزگای دهۆك هاوكاری و یارمەتی بەسەر 10 خێزانی پەنابەردا دابەش كرا كە ئێستاكە لە كەمپەكەدا نیشتەجێ كراون.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
