٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سکرتێری ڕۆژنامەوانیی فازڵ میرانی وەڵامی هەواڵێکی هەفتەنامەی "باس" دەداتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.INFO-  سکرتێری ڕۆژنامەوانیی فازڵ میرانی، لە لێدوانێکیدا بۆ KDP.INFOسەرلەبەری هەواڵێکی هەفتەنامەی "باس" ڕەت دەکاتەوە کە گوایە، شاندێک بۆ سەردانیکردنی سەرۆکهۆزە عەرەبەکانی دراوسێی هەرێمی کوردستان پێک دێت، کە فازڵ میرانی و سەعدی ئەحمەد پیرە سەرۆکایەتیی دەکەن.

هەواڵەکەی هەفتەنامەی باس کە مانشێتی سەرەکیی ژمارە 194-ی ئەمڕۆ سێشەممەیەتی نووسیویەتی "هەرێمی کوردستان هۆزە سوننەکان دڵنیا دەکاتەوە" و تێیدا باس لەوە دەکات کە بێجگە لەو شاندەی کە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکایەتیی کردووە و دوێنێ چووەتە ئێران و سەردانی تورکیایش دەکات، نووسیویەتی، شاندێکی دیکە کە بە سەرۆکایەتیی سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی، فازڵ میرانی و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، سەعدی پیرە پێک دێت، سەردانی سەرۆکهۆزە عەرەبەکانی دراوسێی هەرێمی کوردستان دەکەن تا دڵنیایان بکەنەوە لەوەی کە، چوونە پێشەوەی پیشمەرگە لەسەر خاکەکەی خۆی، تێکدانی ڕەوشەکە و ژیان و گوزەرانی ئەوان نییە، بەڵکە دەبێتە هۆی سەقامگیریی سیاسی و ئابووری و کۆمەلایەتی بۆ ناوچەکە.

پێوەست بەم پرسە، خەلیل بەرواریی سکرتێری ڕۆژنامەوانیی فازڵ میرانی، لە لێدوانێکیدا بۆ KDP.INFOسەرلەبەری هەواڵەکە ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت، دروستکردنی وەها شاندێک بنەمایەکی ڕاستی نییە و ئەم پرسە لە ڕۆژەڤدا نییە.

هەواڵی پەیوەندیدار