٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

گەنەل ئەنەرژی: سەرەڕای ئاڵۆزییەكانی عێراق هەناردەكردنی نەوتی كوردستان بەردەوامە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆكی دەستەی كارگێڕیی كۆمپانیای گەنەل ئەنەرژیی توركیایی، محەممەد سەرپێل رایگەیاند كە، سەرەڕای ئاڵۆزییەكانی عێراق، كاری دەرهێنان و هەناردنی نەوت لە هەرێمی كوردستان بەردەوامە و لە زیادبووندایە.

سەرۆكی دەستەی كارگێڕیی كۆمپانیای گەنەل ئەنەرژی، محەممەد سەرپێل لە بارەی ئاڵۆزییەكانی عێراقەوە و شەڕی نێوان سوپا و چەكدارانی داعش گوتی: راستە لە عێراق ئاڵۆزی و شەڕ هەیە، بەڵام سەرەڕای ئاڵۆزییەكان و داگیركردنی چەند ناوچەیەكی ئەو وڵاتە لە لایەن چەكدارانی داعشەوە، كاری دەرهێنانی نەوت و غاز لە هەرێمی كوردستان بەردەوامە و لە زیادبووندایە. نەتەنیا وەكو رابردوو نەوت دەردەهێنین، بەڵكو رێژەی دەرهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان زیادی كردووە و لە ئێستادا هیچ جۆرە هەڕەشەیەك لە سەر دەرهێنانی نەوت و غاز لە هەرێمی كوردستاندا نییە."

كۆمپانیای گەنەل ئەنەرژیی توركیا كە ساڵی 2011 لەگەڵ كۆمپانیای ڤالارەسی بەریتانیایی یەكیان گرتووەتەوە و ناوی گەنەل ئەنەرژی "پی ئای سی" لێ نراوە یەكەمین كۆمپانیای توركیاییە كە لە بۆرسەی لەندەندا كۆتای هەیە و بە هۆی كار و چالاكییەكانی لە بواری دۆزینەوە و دەرهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستاندا، ناوودەنگی دەركردووە، كۆمپانیای گەنەل ئەنەرژی خاوەنی سەدا 44ی پشكی كێڵًگەی نەوتی تەق تەق و سەدا 25ی پشكی كێڵًگەی نەوتی تاڤكەیە و لەو دوو كێڵگە نەوتییەدا مەزەندە دەكرێ 1.3 ملیار بەرمیل نەوتی یەدەك هەبێ و دەگوترێ رەنگە ئەو رێژەیە بۆ 1.8 میلیار بەرمیل بەرز ببێتەوە.

هیوا ئەردەلان

هەواڵی پەیوەندیدار