ئەمەریکا تەنیا 275 سەربازی بۆ عێراق ڕەوانە دەکات

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، باراک ئۆباما دوێنێ دووشەممە، کۆنگرێسی وڵاتەکەی ئاگادار کردووەتەوە کە، ئەمەریکا بۆ پاسەوانی و یارمەتیدانی هاووڵاتیانی و باڵیۆزخانەکەی تەنیا 275 سەرباز ڕەوانەی بەغدا دەکات.
ئۆباما لە نامەیەکدا کە بۆ یاسادانەرانی وڵاتەکی نووسیوە دەڵێت "ئەو هێزە تەنیا بۆ پاسەوانیی هاووڵاتیان و باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیەتی لە بەغدا و ئەگەر پێویستیش بوو ئەوان ئامادەی شەڕکردنن."
زیاتر گوتی "ئەو هێزە لە عێراق دەمێنێتەوە تا باری ئەمنیی جێگیر ئاسایی دەبێتەوە و پێویستییەک بۆ مانەوەیان نامێنێتەوە.."
ڕۆیتەرز




