٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەكەكە شەش كرێكاری دیكەی رفاند و پێنج ئۆتۆمبێلیشی سووتاندن

سەرچاوە: KDP.info

توونجەلی -KDP.info- لە ناوچەی پولومووری سەر بە توونجەلی، چەكدارانی پەكەكە شەش كرێكاری دیكەیان رفاند و پێنج ئۆتۆمبێلیشیان سووتاندن.

سەرۆكایەتیی ئەركانی سوپای توركیا رایگەیاند، سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممە چەكدارانی پەكەكە لە ناوچەی پولومووری سەر بە توونجەلی رێگەی هاتوچۆیان كۆنتڕۆڵ كردووە و پێنج ئۆتۆمبێلیان سووتاندووە كە كەرستە و پێداویستییان بۆ دروستكردنی بنكەیەكی نوێی سەربازی لە ناوچەكەدا گواستووەتەوە و پێنج شۆفێر و كرێكارێكی كۆمپانیای جێبەجێكاریان رفاندووە و هێزەكانی سوپایش بۆ ئازادكردنی ئەو كرێكارانە لە ناوچەكەدا دەستیان بە ئۆپەراسیۆن كردووە.

لە لایەكی دیكەوە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی توركیا ئاماژەی داوە كە دوای 23 رۆژ لە چالاكیی داخستنی رێگەوبان و خۆپێشاندان دژی دروستكردنی بنكەی نوێی سەربازی لەلایەن ئەندام و لایەنگرانی پەكەكەوە لە ناوچەی لیجە و موشدا، لەسەر داوای عەبدوڵڵا ئوجەلان رۆژی دووشەممە كۆتایی بەو چالاكیانە هاتووە و هەموو رێگەكانی ناوچەكە كراونەتەوە.

بۆ وەبیرهێنانەوە، ئۆجەلان لە میانی دیدارێكی لەگەڵ شاندی هەدەپەدا، داوای گۆڕینی چۆنێتی و جۆری چالاكییەكانی كردبوو و هەروەها داوای كردبوو كە پەرە بە راپەڕینی جەماوەری بدرێت لە جیاتی چالاكیی داخستنی رێگەوبان و داخستنی فرۆشگەكان.

هیوا ئەردەلان

هەواڵی پەیوەندیدار