په‌رله‌مان، وەزیرەکان سوێند دەدات.. سبەی متمانە بە حکوومەت دەدرێ
هەولێر-KDP.info- په‌رله‌مانى كوردستان له دانیشتنى سبەی چوارشه‌ممه‌دا متمانه‌دان و سوێندخواردنى ئه‌ندامانى كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام ده‌دات.
راوێژكارى راگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان، زاگرۆس ئه‌حمه‌د كه‌مال بەKDP.info-ی راگه‌یاند: ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان بڕیاری دا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنى ژماره (10) ی ئاسایی خولی گرێدانی دووه‌می ساڵی یه‌كه‌م له خولی چواره‌می هه‌ڵبژاردن له سەعات (3)ى پاش نیوه‌ڕۆی رۆژى چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 18/6/2014 دا به‌م شێوه‌یه بێت:
1ـ متمانه‌دان به كابینه‌ى وه‌زاری هه‌رێمى كوردستان پاش خوێندنه‌وه‌ى ناوى وه‌زیره‌كان له‌لایه‌ن به‌ڕێز كاندیدى راسپێردراو بۆ سه‌رۆكى حكومه‌ت، به‌پێى بڕگه‌ى (4) له مادده‌ى (په‌نجا و شه‌ش) له یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان.
2ـ سوێندخواردنى به‌ڕێزان سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت و وه‌زیرانى كابینه‌ى وه‌زاری هه‌شته‌مى هه‌رێمى كوردستان به‌پێى مادده‌ى (6) له یاساى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ژماره (3)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو.
3ـ خوێندنه‌وه‌ى به‌رنامه‌ى كابینه‌ى هه‌شته‌م له‌لایه‌ن به‌رێز سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان."
هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، یووسف محەممەد سادق بانگهێشتى سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستانى كردووه كه‌وا له كات و ساتى دیاریكراودا ئاماده‌ى دانیشتنى په‌رله‌مان بن.




