دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاریی ئاوارەكانی مووسڵ لە كەمپی خازر دەكات

بە هۆی بەردەوامیی شەڕ و تێكچوونی بارودۆخی ئەمنیی شارەكانی عێراقەوە، ژمارەیەكی زۆری پەنابەران روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە، لە یەكەم رۆژی گەیشتنیانەوە تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە شارەكانی دهۆك و هەولێر بە شێوەیەكی بەردەوام هاوكارییەكانیان بەسەردا دابەش دەكەن.
لەگەڵ گەیشتنی پەناخوازانی شاری مووسڵ و نیشتەجێكردنیان لە كەمپی خازر لە پارێزگای هەولێر، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە هەڵمەتەكانی بەردەوامە لە دابەشكردنی پێداویستیی رۆژانە, لەو میانەیەیشدا شیر و حەفازە و 5 كیلۆ تەماتە و خەیاریان بەسەر 150 خێزانی پەنابەرانی پارێزگای مووسڵ دابەش كرد لەگەڵ دابینكردنی عارەبانەی ویلچەرخ بۆ دوو پەككەوتەی كەمپەكە.
رۆژی 16/6/2014 بەمەبەستی بەهاناوەچوونی ئاوارەكانی پارێزگای مووسڵ و گەیاندنی كۆمەك و هاوكارییەكان لە كەمپی خازر, دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاریی پێویستی گەیاندە 150 خێزانی ئاوارەی شاری مووسڵ كە ئێستاكە روویان لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان كردووە و لە كامپی خازر نیشتەجێن، لە هەڵمەتەكەدا دەست كرا بە دابەشكردنی شیر و حەفازە و 5 كیلۆ تەماتە و خەیار لەگەڵ دابینكردنی عارەبانەی ویلچەرخ بۆ دوو پەككەوتەی كەمپەكە، كە بووە جێگای خۆشحاڵی پەناخوازان و سوپاسی بێپایانی دەزگای خێرخوازیی بارزانییان كرد لە هاوكاریكردنی بەردەوامیان و دابینكردنی پێداویستییەكان و پڕكردنەوەی كەلێنەكانی ژیانیان لەناو كەمپەكەدا.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
