٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەشێکی زۆری داگیر کراوە... داعش، ئەمشەو تەلەعفەر کۆنترۆڵ دەکات

سەرچاوە: KDP.info

تەلەعفەر-تایبەت بەKDP.info-  جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی قەزای تەلەعفەر، نورەددین قەبلان راگەیاند، چەکدارانی داعش بەشێکی زۆری تەلەعفەریان کۆنترۆڵ کردووە و لە قەلاکە نزیک بوونەتەوە، دەشڵێت بە هۆی پاشەکشەی بەشێکی ھێزەکانی پۆلیسەوە بەرگریکردن ئەستەمە.

نورەددین قەبلان بەkdp.info-ی  ڕاگەیاند: "چەکدارانی داعش لە پێشرەویدان بۆ ئەوەی تەواوی قەزای تەلەعفەر کۆنترۆڵ بکەن و بڕوا ناکەم ھێزەکانی پۆلیس بتوانن بەرگری بکەن."

قەبلان زیاتر گوتی: "نزیکەی 3ھەزار پۆلیسی ناوخۆ لە تەلەعفەر ھەن، بەڵام ڕەنگە بەشێکیان لەئێستادا ھەڵاتبن."

دەربارەی زیانەکانی شەڕیش گوتی، "بەپێی ئەو ئامارەی بە دەستیان گەیشتووە لە نەخۆشخانە تاوەکو نزیکەی سەعات ھەشتی شەوی یەکشەممە 10کوژراو و نزیکەی 50بریندار ھەبووە."

ئاماژەیشی دا، لەئێستادا زۆرینەی خەڵکی تەلەعفەر ئاوارە بوون و ماڵ و حاڵی خۆیان جێ ھێشتووە.

بڵندئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار