٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ڕۆیتەرز: داعش تەلەعفەری داگیر کرد

سەرچاوە: KDP.info
چەند چەکدارێکي داعش لە شەقامێکي مووسڵ. 12-6-2014

هەولێر-KDP.info-  ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری چەند شایەتحاڵێکەوە بڵاوی کردووەتەوە کە، ئەمڕۆ یەکشەممە، چەکدارە توندڕۆکان شارۆچکەی تەلەعفەری باکووری عێراقیان داگیر کردووە.

ڕۆیتەرز نووسیویەتی کە چەند کەسێک لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پێوەندییان پێوە کردوون پێیان ڕاگەیاندوون کە چەکدارە توندڕۆکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام هێرشیان کردووەتە سەر شارۆچکەی تەلەعفەر و پاش شڕوپێکدادان لە نێوان چەکداران و هێزە ئەمنییەکاندا، داعش دەستی بەسەردا گرتووە.

ئەم ئێوارەیە، بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان بە KDP.info-ی ڕاگەیاند کە وەها پێشبینی دەکرێت داعش هێرش بکاتە سەر تەلەعفەر. ئەو گوتیشی کە داعش ئەمڕۆ بە چڕی شارۆچکەکەی بۆردوومان کرد و بە هۆیەوە دانیشتوانەکەی شارەکەیان جێ دەهێشت.

هەواڵی پەیوەندیدار