شەڕ بەردەوامە ڕەنگە ئەمشەو داعش ھێرش بکاتە سەر تەلەعفەر

مووسڵ-تایبەت بەKDP.info- بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تەلەعفەر دەڵێت، لە دوێنێوە داعش تەلەعفەر تۆپباران دەکات و هێشتایش بەردەوامە، گوتیشی، چاوەڕوان دەکرێت ئەمشەو ھێرش بکرێتە سەر ئەو شارۆچکەیە.
بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تەلەعفەر، وەیسی شنگالی، بە kdp.info-ی راگەیاند: بە هۆی تۆپبارزانی قەزای تەلەعفەر لە لایەن داعشەوە کە لە دوێنێ شەوەوە بەردەوامە، خەڵکی ئەو قەزایە ئاوارەی دەڤەری شنگال بوون.
وەیسی شنگالی گوتیشی: ئەوانەی لە تەلەعفەر بەرگری لە خۆیان دەکەن کە دانیشتووانەکەی زۆرینەی شیعەن، ھەندێک پۆلیسی ناوخۆییە و خەڵکیش ھاوکارییان دەکەن و فڕۆکەی عێراقییش چەکدارانی داعش بۆردوومان دەکات.
شنگالی هاوکات گوتی،ھێزی پێشمەرگە لەدانوستاندایە وئەگەری ئەوە ھەیە ھێز بۆ ئەو ناوچەیە رەوانەبکات،بۆپاراستنی خەڵکی ئەو شارۆچکەیە.
بڵندئیبراھیم




