ئاسمانەڕیی عێراقی: نرخی گەشتەکانی هەولێر و بەغدا بەرز نەکراوەتەوە

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی ئاسمانەڕێیەکانی عێراق، سەعد مەهدی ڕەتی کردەوە نرخی هاتوچۆی گەشتەکانی نێوان بەغدا و هەولێر بەرز کرابێتەوە، گوتیشی ڕۆژانە و بەردەوام 10 گەشت ساز دەدرێن.
مەهدی جەختیشی کردەوە. "نرخی گەشتەکان جێگیرن و لە هیچ گەشتێکیشیاندا گۆڕانکاریی بەسەردا نایەت"، زیاتر گوتی "هەر نووسینگەیەکیش نرخی بەرز کردبێتەوە یان بەرزی بکاتەوە، سزا دەدرێت."




