هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ پەنابەرانی مووسڵ بەردەوامە
__2014_06_14_h16m29s40__BA.jpg)
هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاریی بەسەر 100 خێزانی پەنابەری شاری مووسڵدا دابەش کرد کە کەمپی خازر جێگیر کراون.
پاش تێكچوونی بارودۆخی ئەمن و ئاساییشی شاری مووسڵ، بە شێوەیەكی بەرفراوان دانیشتووانی پارێزگاكە روویان لە شارەكانی هەرێمی كوردستان كرد، بۆ ئەو مەبەستە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە درێژەی هەڵمەتە بەردەوامەكانیدا هاوكارییەکانی گەیاندە 100 خێزانی پەنابەری پارێزگای مووسڵ كە ئێستاكە روویان لە پارێزگای هەولێر كردووە و لە كەمپی خازر نیشتەجێ كراون.
بەمەبەستی بەهاناوەچوونی ئاوارەكانی پارێزگای مووسڵ و گەیاندنی كۆمەك و هاوكارییەكان، ئەمڕۆ شەممە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاریی پێویست بۆ 100 خێزانی ئاوارەی شاری مووسڵ دابین کرد كە ئێستاكە روویان لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان كردووە و لە كامپی خازر نیشتەجێن.
هاوکارییەکە بۆ هەر خێزانێك بریتی بوو لە كارتۆنێك خۆراك و كارتۆنێك ئیندۆمی و تەباخێك و سێتی مەتبەخ و 2 بەتانین، جگە لە دابینكردنی 120 كێلە بەفر بۆ دەستەبەركردنی ئاوی خواردنەوە.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
