٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پێشڕەویی توندڕۆکان لە عێراق، دەرفەتی نزیکبوونەوەی سعوودیە و ئێران کەم دەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info
چەکدارێکي داعش لە خاڵێکي پشکنين وەستاوە. مووسڵ- 11-6-2014

هەولێر-KDP.info-  ئەو پیشڕەویکردنە بەرفراوانەی هەفتەی ڕابرد، ئیسلامییە تونڕۆکان لە عێراقدا بۆیان ڕەخساوە، هۆکارێکی بەهێزە تا کۆتایی بە ململانێکانی سعوودیە و ئێران بهێنێت کە لە جەنگی ساردی دەچێت، هاوکات ڕەنگە ببێتە هۆی شکستبردنی نزیکبوونەوەی هەردو هێزی سوننە و شیعەی باڵادەست لە کەنداوی عەرەبی.

پاش چەند دەیەیەک لە دوژمنکارییەکی ئاشکرای نێوان سعوودیە و ئێران کە زۆرتر خۆی بە هەبوونی دوو جەمسەری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نیشان دەدا و بە هۆی ئەو شەڕە بە وەکالەتەی سێ ساڵە لە سووریا بەردەوامە، لە چەند مانگی ڕابردوودا هەوڵێک بۆ لێکدی نزیکبوونەوەی میرنشینی سوننە و ئێرانی شیعە هەبوو.

سعوودیە لە مانگی ئایاردا رایگەیاند کە داوایەکی وەزیری دەرەوەی ئێران، محەممەد جەوادزەریفیی پێگەیشت کە دەیەوێت سەردانی سعوودیە بکات. لە چەند ڕۆژی ڕابردی ئەم مانگەیشدا، ئەمیری کوێت سەردانی ئێرانی کرد کە ئەمەیش دەبێت بە یەکەم سەردانی حاکمێکی کوێت لەوەتەی شۆڕشی ئێران لە ساڵی 1979-وە بەرپا بووە، بچێتە ئێران و لەگەڵ ئەیەتوڵا عەلی خامەنەییدا کۆ ببێتەوە.

هاوکات لەگەڵ بە بنبەستگەیشتنی شەڕی نێوخۆی سووریا و گرژییەکانی ناوچەکە، هەروەها بە هەوڵدانی ئێران بۆ ڕێککەوتنی لەگەڵ ڕۆژئاوادا پێوەست بە دۆسێی ئەتۆمی، دەرفەت بۆ نزیکبوونەوەی ڕیاز و تاران هاتە ئاراوە تا لێک نزیک ببنەوە. دیپلۆماتکاران دەڵێن، ئەو دوو وڵاتە لانی کەم دۆزینەنەوەی ڕێگایایەکان بۆ دەربازبوون لە کێشە کەڵەکەبووەکانی ناوجەکە خستووەتە بەر باس.

ئەم پێشکەوتنە ناڕۆشنەی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی(داعش) کە لە عێراق و شامدا، بووەتە بیانویێک بۆ لیکنزیکبوونەوەی تاران و ڕیاز لەو ترسە هاوبەشەی کە شەڕی تایفی عێراق بکاتە گۆمی خوێن و ئەوکاتیش دەبێت بە مەترسی بەسەر هەموانەوە. بەڵام پێشڕەویی داعش لە عێراق و شام، گومان دەخاتە سەر هەر بەرەوپێشچوون و ئاساییبوونەوەیێکی پێوەندییەکانی ئێران سعوودیە لە ماوەیەکی نزیکدا.

جەمال باشقچی کە کەناڵی ئەخبارییەی ملیاردێری سعوودی، وەلید بن تەلال بەڕێوە دەبات بەڕٶیتەرزی ڕاگەیاندووە، نزیبوونەوەی نێوان سعوودیە و ئێران لە ئێستادا بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە. بەڵام دەولەتی ئیسلامی لە عێراق و شام، گرووپێکە کە هەمان بەرنامەی ڕێکخراوی قاعیدەی هەیە و دوژمنی سەرسەختی ئێرانە، پێیان وایە شیعە لە ئیسلام لایانداوە و دەبێ بکوژرێن، هەروەک ئەوەی بە هۆی تەقینەوەکانەوە هەر مانگێک سەدان هاووڵاتیی شیعە لە عێراق دەکوژن.

هەواڵی پەیوەندیدار