٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش بە مەرج کامەران نەجم ئازاد دەکات

سەرچاوە: KDP.info

کەرکوک- تایبەت بەkdp.info-  سەرچاوەیەک لە پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک ئاشکرای کرد، چەکدارانی داعش لە بەرامبەر ئازادکردنی فۆتۆگرافەر کامەران نەجمدا داوای ئازادکردنی دیلەکانیان دەکەن.

ئەو سەرچاوەیەی کە داوای کرد ناوی ئاشکرا نەکرێت بەkdp.infoراگەیاند: دوێنێ دوای دروستبوونی شەڕ لەنێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و پۆلیسسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک لەگەڵ چەکدارانی داعشدا لە ناوچەی تل وەردە، فۆتۆگرافە کامەران نەجم بریندار بوو، ھێزەکانی پێشمەرگەش وایان زانیبوو شەھید بووە، بەڵام ئەمڕۆ بەیانی ئەو رۆژنامەنووسە پەیوەندی بە برایەکیەوە کردووە کە زیندووە و نەمردووە و لە دەست چەکدارانی داعشدایە.

سەرچاوەکە زیاتر گوتی: لە بەیانییەوە برایەکی کامەران لەگەڵ ئێمەدایە  و سەرقاڵی ئەوەین لە دەست چەکدارانی داعش رزگاری بکەین، بەڵام مەرجیان ھەیە بۆ رزگارکردنی.

ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ئازادکردنی ئەو رۆژنامەنووسە داوا دەکەن دیلەکانی ئەوان ئازاد بکەین و تائێستا چەند دیلێکیان ئازاد کراوە، چاوەرێی ئەوە دەکەین کامەران ئازاد بکەن و ھەموو ھەوڵکیش دەدەین بۆ ئازاد کردنی، چونکە بە ئەوانمان راگەیاندووە ئەو رۆژنامەنووسێکی سەربەخۆیە و سەر بە ھیچ حیزبێک نییە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار