٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمیری داعش بە ئۆتۆمبێلی كۆنسووڵی توركیا خۆی نماییش کرد

سەرچاوە: KDP.info
ئۆتۆمێلي کۆسووڵي تورکيا لە مووسڵ کە لە 25-5-2014 لە هەوڵێکي تيرۆريستي زياني بەر کەوتووە.

مووسڵ- تایبەت بە KDP.info- بەرپرسی لقی چواردەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ چەكدارانی داعش بە نزیكەی 500 ئۆتۆمبێلەوە نماییشێكیان ئەنجام دا و ئەمیرەكەیشیان لەناو ئۆتۆمبێلی كۆنسووڵی توركیادا بوو.

بەرپرسی لقی چواردەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ عیسمەت رەجەب، بە kdp.infoـی ڕاگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ چەكدارانی داعش لە ناوچەی مونەسای پارێزگای مووسڵ نماییشێكیان ئەنجام دا و بە نزیكەی 500 ئۆتۆمبێلەوە دەسووڕانەوە.

عیسمەت رەجەب گوتیشی: ئەمیری داعش لەناو ئۆتۆمبێلی كۆنسووڵی توركیا بوو لە پێش هەموو ئۆتۆمبێلەكانەوە، مەبەستیشیان لەم كارە، پێشاندانی هێزی خۆیان بوو.

ئەمەیش لە كاتێكدایە، نزیكەی سێ رۆژە كۆنسووڵی توركیا لە مووسڵ شوێنبزر بووە و تا ئێستایش دیار نییە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار