٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عێراق چەند ناوچەیەکی مووسڵیان بۆردومان کرد.. داعش بەرەو بەغدا پێشڕەوی دەکا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر KDP.info- تەلەڤزیۆنی حکوومەتی عێراقی ئەمڕۆ پێنجشەممە، چەند گرتەیەکی بلاو کردەوە کە نیشانی دەدات فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتەکەی چەند ناوچەیەکیان بۆردومان کردووە گوایە مۆڵگەی چەکدارانی داعش بوون. هاوکات لەگەڵ ئەو بۆردوومانەیش داعش بەرەو بەغدا لە پێشڕەویدان.

چەکدارانی توندڕۆیی داعش، سێشەممەی ڕابرد مووسڵیان داگیر کرد و دواتر بەرەو بەغدای پایتەخت پێشڕەوییان کرد و شاری تکریت و چەند شارۆچکەیەکی دیکە کە کەوتوونە سەر ڕێگەیان لەو پێشڕەویکردنەیاندا دەستبەسەردا گرتووە.

ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام(داعش) کە ئیستا لە هەوڵدان هێرشەکانیان بە ئاراستەی بەغدا ببەن، پەیامیان بۆ نووری مالیکی ئەوەیە کە یەکلاکردنەوەی کێشەکانی نێوانیان لە مووسڵ و سامەڕا نییە بەڵکە لە و نەجەف و کەربەلایە.

 ئەبومحەممەد عەدنانی کە یەکێک لە دیارترین سەرکردەی داعش ناسێنراوە، لەو پێگە ئەلیکترۆنیانەی کە هەواڵی جیهادییەکان بڵاو دەکاتەوە داوا لە چەکدارانی ڕێکخراوەکەی دەکات کە، خۆیان ساز و ئامادە بکەن و بەرەو بەغدا پێشڕەوی بکەن.

ئەو زیاتر ڕووی پەیامی ئاراستەی چەکدارانی دەکات و دەڵێت "قۆڵی لێ هەڵمان و دەستبەرداری بستێکی ناوچە ئازادکراوەکان نەبن... بەرەو بەغدای خەلافەت پێشڕەوی بکەن، ئێمە لەوێ دەبێ حیساباتی خۆمان یەکلا بکەینەوە و لەگەڵ بەرەبەیان بگەنە بەردەرگایان نە‌هێڵن هەناسە بدەن."

عەدنانی هاوکات ڕووی دەمی دەکاتە نووری مالیکی کە لە 2006-ەوە سەرۆکوەزیرانی عێراقە و پێی دەڵێت، "چیت لە گەلەکەت کردووە ئەی گەمژە؟ لەتۆ گەمژەتر ئەوانەن کە بە حوکمی تۆ ڕازیی بوون، بە هۆی سیاسەتی نەشیاوتەوە دەرفەتێک مێژووییت ڕەخساند تا گەلەکەت دەست بەسەر عێراقدا بگرن و نەفرەتت لێ بکەن."

ئەو داعش بە مالیکی دەڵێت "بە ڕاست دەبێ حیساباتی نێوانمان یەکلا بکەینەوە.. حیسابێکی قورس و درێژ، بەڵام ئەو یەکلاکردنەوەیە لە سامەڕا و بەغدا نییە، بەڵکە لە کەربەلا و نەجەفە و چاوەڕێمان بن."

 

هەواڵی پەیوەندیدار