٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

قایمقامی شنگال: رەوشی شارۆچكەكە ئارامە و لە لایەن هێزی پێشمەرگەوە كۆنتڕۆڵ كراوە

سەرچاوە: KDP.info

شنگال- تایبەت بە KDP.info- قایمقامی شارۆچكەی شنگال دەڵێت، لە ئێستادا رەوشی ئەمنیی شارۆچكەكەیان ئارامە و لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە كۆنتڕۆڵ كراوە و هیچ مەترسییەكی لەسەر نییە.

قایمقامی شارۆچكەی شنگال مەیسەر حەجی مستەفا، بۆ kdp.infoگوتی: لە ئێستادا بارودۆخی شارۆچكەی شەنگال ئارامە و هیچ مەترسییەكی لەسەر نییە و دوو لیوای هێزی پێشمەرگەی لێیە و كۆنتڕۆڵ كراوە.

مەیسەر حەجی گوتیشی: دوێنێ شەڕێك لە نێوان هێزی پێشمەرگە و چەكدارانی داعش لە ناوچەی سنوونێ رووی داوە، بەڵام هێزەكانی پێشمەرگە هێرشیان كردە سەریان و هەڵاتن و لە ئێستادا پاك كراوەتەوە.

قایمقامی شارۆچكەی شنگال ڕوونیشی كردەوە، ژمارەیەكی زۆری ئاوارە هاتوونەتە سنووری شارۆچكەی شەنگال كە ژمارەیان دەگاتە زیاتر لە 10 هەزار كەس و زۆرینەیشیان خەڵكی ئەو ناوچەیەن و پێشتر لە مووسڵ كاریان دەكرد و لە ئێستادا گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان و هەندێكیشیان لای كەسوكارەكانیان.

مەیسەر زیاتر گوتی: پێویست بەوە ناكات كەمپیان بۆ دروست بكەین، چونكە ئەگەر كەمپیش دروست بكەین ،تێیدا نیشتەجێ نابن، بۆیە بیرمان لەوە نەكردووەتەوە كارێكی لەو شێوەیە بكەین و توانایشمان لە ڕووی داراییەوە نییە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار