٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە جەلەولا شەڕ لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و ھێزەکانی سواتدا روویدا

سەرچاوە: KDP.info

جەلەولا-تایبەت بەKDP.info-  بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە جەلەولا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە شەڕ لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا لە جەلەولا روویدا، بەڵام خۆشبەختانە ھیچ زیانێکی نەبوو.

بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە جەلەولا کامەران محەممەد بە Kdp.info راگەیاند: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ھێزێکی سواتی عێراقی ھاتنە جەلەولا، دواتر لە سەر کۆنترۆڵکردنی ئەو شارۆچکەیە لەلایەن پێشمەرگەوە شەڕ لەنێوان ھەردوو لا دروست بوو، بەڵام ھیچ زەرەرێکی گیانی لێ نەکەوتەوە.

کامەران محەممەد گوتیشی: لە ئێستادا شەڕەکە کۆتایی پێھاتوو و ھێزی پێشمەرگەش لە شوێنی خۆیان ماون و لە ئامادەباشیدان.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار