٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

جەلەولا.. شەڕ لەنێوان سوپا و داعشدا هەڵگیرسا

سەرچاوە: KDP.info

جەلەولا-تایبەت بە kdp.info-  بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەجەلەولا ڕایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێةجشەممە، شەر لەنێوان ھێزەکانی سوپا و داعشدا روویدا و ھێزەکانی پێشمەرگەیش کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە جەلەولا، کامەران محەممەد، بۆ kdp.info گوتی: نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناوچەی تبجی سەر بە ناحیەی جەلەولا شەروپێکدادان لەنێوان ھێزەکانی سوپا و چەکدارانی داعشدا روویدا، لە ئاکامدا چەند ئۆتۆمبێلێکی داعش سوتێنران و ژمارەیەک سەربازیش ھەڵاتن.

بە گوتەی کامەران محەممەد، ئەگەرچی جەلەولا لەلایەن ھێزەکانی پێشمەرگەوە کۆنترۆڵ کراوە، بەڵام بە هۆی ئەم شەڕەی ئەمڕۆوە، پێشمەرگە کەوتووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

زیاتر گوتی: لەئێستادا شەڕەکە کۆتایی پێھاتووە، بەڵام سەربازەکانی سوپای عێراق لە ڕاکردن لە ڕیزەکانی سوپا بەردەوامن.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار