بورییە نەوتبەرەکانی عێراق لەژێر دەستی داعشدان

هەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرای کرد، ھێشتا بورییە نەوتبەرەکان لە پارێزگاکانی رۆژئاوای عێراق، لەژێر دەستی چەکداراندایە و حکوومەت ناتوانێ کۆنترۆڵیان بکاتەوە.
بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق، موعتەسەم ئەکرەم بە ئاژانسی ئانادۆلوی رایگەیاندووە: ھێشتا بورییە نەوتبەرەکان لە پارێزگاکانی رۆژئاوای عێراق، لەژێر دەستی چەکداراندایە و حکوومەت ناتوانێ کۆنترۆڵیان بکاتەوە.
موعتەسەم گوتیشی: "زۆربەی بورییە نەوتبەرەکان لە پارێزگاکانی رۆژئاوا لەژێر کۆنترۆڵی حکوومەتدا نەماون و لە لایەن گرووپە چەکدارەکانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە. ئەوان ئێستا ھەوڵ دەدەن بە رێگەی قاچاخ، نەوت دەفرۆشن."
بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێ: پێویستە حکوومەت تەواوی ھەوڵەکانی بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو بورییانە چڕ بکاتەوە، ئەگەرنا عێراق زیانی زۆری لە ڕووی داھات و فرۆشی نەوتەوە پێدەگا."




