٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لەبەر هێزەكانی پێشمەرگە نەبێت چەكدارانی داعش دێنە ناو قەرەتەپەوە

سەرچاوە: KDP.info

قەرەتەپە - تایبەت بە kdp.info-لە سنووری شارەدێی قەرەتەپە هێزەكانی پێشمەرگە لە ئامادەباشیدان و هێزەكانی سوپای عێراقیش كەلوپەلەكانیان كۆ دەكەنەوە، بۆ ئەوەی ئەو ناوچەیە جێ بهێڵن.

بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە قەرەتەپە سەباح برایەتی، بۆ kdp.infoگوتی: شەوی رابردوو چەكدارانی داعش لە دەوروبەری قەرەتەپە هەوڵیان دەدا بێنە ناو قەرەتەپەوە، بەڵام هێزەكانی پێشمەرگە كە لە دەوروبەری ئێمەن، ئاگادارمان كردنەوە و هاتنە ناو قەرەتەپەوە، بۆیە چەكدارانی داعش گەڕانەوە و نەیانتوانی هێرش بكەن.

سەباح برایەتی گوتیشی: ئەگەر لە ترسی هێزەكانی پێشمەرگە نەبێت، چەكدارانی داعش دێنە ناو قەرەتەپەوە، بەڵام لە هەر شوێنك پێشمەرگەی لێ بێت، ناوێرن لێی نزیك ببنەوە.

برایەتی ئەوەیشی خستە ڕوو، لە ئێستادا هێزەكانی سوپای عێراق لەسەر رێگای قەرەتەپە - جەلەولا كەلوپەلەكانیان كۆ دەكەنەوە و چاوەڕوان دەكرێت هەموویان بڕۆن.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار