٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش فیلمێكە دەرهێنەرەكەی نادیارە... دوور نییە داعش بەرەو بەغدا پێشڕەوی بكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info- پەرلەمانتارێك دەڵێت، تاكڕۆیی مالیكی عێراقی گەیاندووەتە ئەم دۆخە و دووریش نییە داعش بەرەو بەغدا پێشڕەوی بكات.

بەپێی زانیاریی KDP.info، سوپای داعش لە مووسڵەوە بۆ سەڵاحەددین و خوارووی عێراق چالاكیی فراوانتر كردووە، كە بەشێك لە چالاكییەكانی لە ڕێگای كەناڵی "ڕافیدین"ـەوە بڵاو دەكرێنەوە.

 پەرلەمانتاری عێراق د. حەمید پاڤی، بۆ KDP.infoگوتی: "داعش لە باوەڕی سوپای عێراقدا نەبوو بەو شێوە پێشڕەوی بكات و مووسڵ و شوێنەكانی دیكە كۆنتڕۆڵ بكات، بۆیە داعش فیلمێكە دەرهێنەرەكەی نادیارە و ئێستایش زانیاریمان بە بەردەوامی پێ دەگات كە بەرەو باشووری عێراق چالاكییەكانیان درێژ دەكەنەوە كە پێشبینی دەكرێت پەیامێك بێت بۆ دەسەڵاتدارانی بەغدا بە تایبەتی نووری مالیكی بەوەی ناتوانێت لە سنووری خۆی زیاتر دەسەڵاتی هەبێت".

باڤی گوتیشی: "تاكڕۆیی مالیكی عێراقی گەیاندە ئەم دۆخە، لە كاتێكدا دەبوو باش بزانێت گوێنەگرتن لە پێكهاتەكانی دیكەی عێراق و بە تاكڕۆیی هەنگاونان، ئاكامەكەی باش نییە".

هەواڵی پەیوەندیدار