٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داوودئۆغڵو: زیان بە هاووڵاتییە توركەكان بگات وەڵامی توركیا زۆر توند دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

ئانكارا- KDP.info- وەزیری دەرەوەی توركیا لە بارەی ڕفاندنی باڵیۆز و كارمەندانی باڵیۆزخانەی توركیا لە مووسڵ و شوفێرە توركەكانەوە رایگەیاند كە، بۆ رزگاركردنیان هەر جۆرە رێوشوێنێكی پێویست گیراوەتە بەر.

وەزیری دەرەوەی توركیا ئەحمەد داوودئۆغڵو، لە بارەی ڕفاندنی باڵیۆز، كارمەندانی باڵیۆزخانەی توركیاوە لە مووسڵ و 32 شوفێری تورك لە لایەن چەكدارانی داعشەوە گوتی: بۆ ئەوەی بە سەلامەتی ئەو هاووڵاتییە توركانە لە دەستی داعش رزگار بكرێن، هەر جۆرە رێوەشوێنێكی پێویستمان گرتووەتە بەر و بەردەوام دەبین لە دانوستان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكاندا.

داوودئۆغڵو هەروەها ئاماژەی دا: ئەگەر گچكەترین زیان بگەیەنرێتە ئەو هاووڵاتییە توركانە، ئەوا وەڵامی توركیا زۆر توند دەبێت و با كەس هەوڵ بۆ تاقیكردنەوەی هێز و ئۆقرەی توركیا نەدات.

هەر سەبارەت بە پرسی داگیركردنی باڵیۆزخانەی توركیا لە مووسڵ لەلایەن چەكدارانی داعشەوە، شەوی چوارشەممە لە ئانكارا دوو كۆبوونەوەی بەپەلە ئەنجام دران كە یەكیان بە سەرۆكایەتیی سەرۆكوەزیرانی توركیا رەجەب تەییب ئەردۆغان و ئەوی دیكەیشیان بە سەرۆكایەتیی سەرۆككۆماری توركیا عەبدوڵلا گوول بوو و لەو كۆبوونەوانەیشدا سەرەڕای گفتوگۆكردن لەسەر بارودۆخی مووسڵ، باس لەو رێوشوێنانە كراوە كە پێویستە توركیا بیانگرێتە بەر.

هەر لە كۆبوونەوەی بەرپرسانی توركیا لەگەڵ سەرۆككۆماری ئەو وڵاتەدا، داوا لە ناتۆ كراوە كە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئەو بارودۆخە كۆ ببێتەوە و بڕیارێك بدات. لەو چوارچێوەیەدا زانرا كە سەعات 8ـی شەوی چوارشەممە نوێنەرانی هەمیشەیی ناتۆ كۆبوونەوەیەكیان ئەنجام داوە، بەڵام دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونەوەكە هیچ لێدوانێكیان نەداوە.

هیوا ئەردەلان

هەواڵی پەیوەندیدار