تورکیا: گرژییەکانی عێراق کاریگەرییان بەسەر هەناردەی نەوتی کوردستانەوە نییە

ھەولێر-kdp.info- وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا، تانەر یڵدز ڕایگەیاند، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکیایی کە دەکەوێتە سەر دەریای ناوەڕاست، ناکەوێتە بەر کاریگەرییەکانی گرژییەکانی عێراقەوە.
یڵدز ئەمڕۆ چوارشەممە، لە لیدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بە ڕێژەی 100هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا بەردەوامە و ئەو گرژیانەی عێراق، کاریگەرییان بەسەر ئاستی هەناردەکردنەوە نابێت.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆتایی مانگی ڕابردوو و سەرەتای ئەم مانگەوە دوو کەشتیی نەوتهەڵگر کە هەریەکەی زیاتر لە ملیۆنێک بەرمیل نەوتی کوردستان بار کردبوو، لە ڕێی بەندەری جەیهانی تورکیاییەوە ڕەوانەی بازاڕەکانی جیهان کرد.




