٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەپەلە.. كەمێكی دیكە لایەنە سیاسییەكانی عێراق لە ماڵی جەعفەری كۆ دەبنەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاند، بۆ تاوتووكردنی بارودۆخی مووسڵ كەمێكی دیكە لە ماڵی ئیبراهیم جەعفەری كۆبوونەوەیەك ئەنجام دەدرێت، كە بڕیارە سبەی دانیشتنی پەرلەمانیش لەو بارەیەوە بەڕێوە بچێت.

سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ KDP.infoگوتی: "كەمێكی دیكە لە ماڵی سەركردەی شیعە ئیبراهیم جەعفەری كۆبوونەوە لە نێوان هەندێك لایەنی سیاسی و پەرلەمانتارانی عێراقدا ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی بڕیار بدرێت سبەی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بكرێت یان نا، چونكە دەبێت پەرلەمان وەڵامی داواكاریی حكوومەت و سەرۆكایەتیی كۆمار بداتەوە بۆ ڕاگەیاندنی باری لەناوكاو لە عێراقدا".

كارزان هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار