٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش دووەم پارێزگای لە دەست حکوومەتی مالیکی دەرهێنا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، کە دەکاتە ڕۆژێک پاش شکستی سوپای عێراق، پارێزگای سەڵاحەددینیش لە لایەن چەکدارانی داعشەوە دەستی بەسەردا گیرا.

سەرچاوە ئەمنیەکانی ئەو پارێزگایە دەڵێن، گرووپە چەکدارەکانی داعش چوونەتە نێو باڵاخانەی پارێزگا، فەرماندەیی پۆلیس و هەروەها کەناڵی ئاسمانیی سەلاحەددین و هاوکات دەستیان بەسەر کۆی جومگە سەرەکییەکانی پارێزگاکەدا گرتووە و پۆلیس و سەربازی سوپایش لە هیچ کوێیەک بە دی ناکرێن.

بەپێی زانیارییەکان، لە کاتی دەستبەسەرداگرتنی ئەو پارێزگایەدا هیچ بەرەوڕووبوونەوەیەک ڕیی نەداوە و بە هاتنە نێو پارێزگاکەیشەوە، بەندکراوانیان لە زیندانەکاندا ئازاد کردوون.

شکستی سوپا و دەستگا ئەمنییەکان و سەربازانی سوپای عێراق لە پارێزگای سەڵاحەددین تەنیا پاش 24 دێت لە شکستەکەی مووسڵی دووەم گەورەترین پارێزگای عێراق، بە دەستی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام(داعش)، کە بەهۆیەوە بە دەیان هەزار کەس لە هاووڵاتیانی مووسڵ ئاوارەی هەرێمی بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار