٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەربازانی عێراق، کڵاشینکۆف و بیکەیسییەکانیان بە 40 تا 50هەزار دینار دەفرۆشن

سەرچاوە: KDP.info

قەرەتەپە-تایبەت بەKDP.info-  بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قەرەتەپە ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ ھێزێکی سوپای عێراق کە لە مووسڵەوە ھەڵاتبوون و بەرەو دیالە دەرۆیشتن، لە سنووری ھەردوو ناحیەی قەرەتەپە و جەبارە چەکەکانیان بە پارەیەکی کەم دەفرۆشت.

 

بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قەرەتەپە، سەباح برایەتی، بە kdp.info-ی راگەیاند: "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، 40تا50 ئۆتۆمبێلی سەربازیی سوپای عێراق کە چەندین جۆری چەکی سوک و قورسیان پێ بوو و لە مووسڵ ھەڵاتبوون و بەرەو دیالە دەرۆیشتن، لە ھەردوو ناحیەی قەرەتەپە و جەبارە دابەزین و سەربازەکانیان چەکەکانیان بە پارەیەکی کەم دەفرۆشت، بە جۆرێک کلاشینکۆف و بێکەیسییان بە 40تا50ھەزار دینار دەفرۆشت و ھەشبوو چەکەکەی بە بەلاش دەدا بە خەڵکی ئەو دەڤەرە."

 

دەربارەی ڕەوشی ناوچەکە و بوونی پێشمەرگەیشەوە سەباح برایەتی گوتی: "ھێزی پێشمەرگە تا ئێستا نەھاتوونەتە ناو قەرتەپەوە، بەڵام لە دەوروبەری قەرەتەپە لە ئامادەباشیدان و ھەرکاتێک رووداوێکی نەخوازراو روو بدات، بەرگریی لە خەڵکی ناوچەکە دەکەن."

 

بڵندئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار