٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

29 برینداری شەڕی داعش لە دهۆک چارەسەر دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info-جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی پارێزگای دهۆک دەڵێت، بە هۆی ڕووداوەکانی مووسڵەوە، 29 کەس کە لە شەڕدا لەگەڵ داعش بریندار بوون گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکەیان و چارەسەری پێویستیان بۆ دەکرێت.

 

د. عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د بەkdp.info –ی گوت، 27برینداریان کە عەرەبن و ژمارەیەکیان سەربازی سوپای عێراقن و هەندێکیشیان هاووڵاتیی مەدەنین، دووانیشیان پێشمەرگەن لە هێزی زێرەڤانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

 د. عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د دەربارەی برینی بریندارەکانیشەوە گوتی، برینەکان بە گولەی تفەنگ و هیی هەندێکیشیان بە هۆی تەقینەوەکانەوە بریندار بوون. زیاتر گوتی، هەندێکی بریندارەکان جارەسەریی پێویستیان بۆ کراوە و ژمارەیەکیشیان ڕەوانەی جێی تایبەت کراون.

 جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی پارێزگای دهۆک هاوکات گوتی کە ئەوان تیمی پزیشکیی گەڕۆکیشیان پێک هێناون و لە دەروازەکانی دهۆکن و هەرکەسێکیش پێویستی بە ئەمبۆڵانس هەبێت تا نەخۆشەکانیانی پێ بگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە ئەوا هاوکاریی دەکرێن.

ئەو هەروەها دەڵێت، نەخۆشخانەکەیان بە کۆی پزیشک و پەرستارانییەوە لە ئامادەباشیی تەواودان بۆ هەر ڕووداوێکی لەناکاو و قوربانیانی پارێزگای مووسڵ.

دلدار ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار