٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەگەر یەكپارچەیی خاكی عێراق تێك بچێت، توركیا مووسڵ و كەركووك دەپارێزێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  چەند شارەزایەكی توركیایی پێیان وایە كە ئەگەر بە هۆی بارودۆخی ئەم دواییەی عێراقەوە یەكپارچەیی خاكی ئەو وڵاتە تێك بچێت، ئەوا توركیا بۆ پاراستنی مووسڵ و كەركووك هێزی سەربازی روانەی ئەو ناوچەیە دەكات.

بەپێی هەواڵێكی كەناڵی خەبەر حەوتی توركیایی، چەند شارەزایەکی توركیایی لەبارەی رەوشی دوایی عێراقەوە رایانگەیاندووە كە، عێراق تووشی رەوشێكی نالەبار بووە و حكوومەتی ئەو وڵاتە توانای پاراستنی ئەمن و ئارامیی وڵاتی نەماوە.

ئەو شارەزایانە پێیان وایە كە هێرشەكانی چەكدارانی داعش بۆ سەر ناوچە جیاجیاكانی عێراق و داگیركردنی مووسڵ و چەندین ناوچەی دیكەی عێراق، دەبنە رێگەخۆشكەر بۆ پارچەكردنی خاكی عێراق و لە ئەگەرێكی لەو جۆرەیشدا، توركیا ناچار دەبێت بۆ پاراستنی مووسڵ و كەركووك كە ساڵی 1926 لە چوارچێوەی پەیمانی میللی بە مەرجی پاراستنی یەكپارچەیی عێراق رادەستی عێراقی كردوونەتەوە، هێزی سەربازی روانەی ئەو ناوچانە بكات.

هیوا ئەردەلان

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار