٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بان کی موون لە ئاڵۆزبوونی ڕەوشی عێراق نیگەرانە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  گوتەبێژ بە ناوی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دەڵێت، بە هۆی ئەو ئاڵۆزییە مەترسیدارەی بەسەر ڕەوشی ئەمنیی عێراقدا هاتووە و دەستبەسەرداگرتنی دووەم گەورەترین پارێزگای عێراق ( مووسڵ) لە لایەن ئیسلامییە تونڕۆکانەوە(داعش)، بان کی موون زۆر نیگەرانە.

ستیففان دووجاریکی گوتەبێژ هەروەها دەڵێت، "سکرتێری گشتیی یوئێن داوا لە سەرجەم سەرکردە سیاسییەکان دەکات یەکیەتیێکی نیشتیمانی پێک بهێنن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو هەڕەشانەی بەسەر عێراقەوەن، چونکە ئەم ڕەوشە لەسەر بنەمای دەستوور و لە چوارچێوەی پرۆسەیەکی دیموکراسیانەدا نەبێت، کۆتایی نایەت." 

هەواڵی پەیوەندیدار