بەڕێوەبەری دابەشکردنی سوتەمەنیی دهۆک: نۆرەگرتن لە بەنزینخانە بە واتای هەبوونی گرفتی بەنزین نییە
__2014_06_10_h19m54s19__BA.jpg)
دهوك-KDP.info- بە هۆی زۆریی ئاوارەکانی مووسڵەوە لە پارێزگای دهۆک، شۆفێران مەترسیی کەمبوونەوەی گرفتی بەنزین دەخەنە بەر باس و بەڕێوەبەری سوتەمەنیی دهۆکیش دەڵێت، ڕاستە بە هۆی قەرەباڵخییەوە بەنزینخانەکان بوونەتە نۆرە، بەلام ئەمە بە واتای هەبوونی گرفتی سوتەمەنی نییە، چونکە سەرچاوەکەی هەرێمی کوردستانە.
بە هۆی داگیرکردنی مووسڵ لە لایەن داعشەوە و ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زۆری هاوولاتیانی ئەو پارێزگایەوە کە ڕوویان لە دهۆک کردووە، گرفتێکی کاتی ڕووی لە بەنزینخانەکان کردووە کە نۆرەگرتنی شۆفێرانە. سەمیر محەممەدی شۆفێر بەKDP.infoڕاگەیاند، "بە هۆی هەموو ئەو ئاوارانەوە گرفتی نۆرەگرتن لە بەنزینخانەکان هاتووەتە ئاراوە و دەترسین ئەمە ببێتە گرفت بۆمان، چونکە ئەوە بۆ 3 دەچێت من نۆرەم گرتووە و هێشتا بەنزینم بەر نەکەوتووە."
لە بەرانبەردا بەڕێوەبەری دابەشکردنی سوتەمەنیی پارێزگای دهۆک بەKDP.infoڕاگەیاند، "ڕەوشی مووسڵ کاریگەریی خراپی بەسەر ڕەوشی سوتەمەنییەوە نابێت، چونکە سەرچاوەی سوتەمەنیی ئێمە لە نێو هەرێمی کوردستانە."
دڵدار ئیبراهیم




