٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بارەگای پارتی و یەكێتییان سووتاند.. داعش وێنەی عێززەت دووریی لەناو بینای پارێزگادا هەڵواسیوە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ- تایبەت بە KDP.info- بەپێی دوازانیارییەكان، لە پارێزگای مووسڵ چەكدارانی داعش بارەگاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستانیان سووتاندوە و وێنەی عێززەت دوورییشیان لەناو بینای پارێزگا هەڵواسیوە.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموكراتی كوردستان سەعید مەمووزینی، بۆ kdp.infoگوتی: "هێشتا شاری مووسڵ لە دەست چەكدارانی داعشدایە و هێرشی سەر بانكەكانیان كردووە و هەموو پارەكانیان بردووە، هەروەها وێنەی عێززەت دوورییشیان لەناو بینای پارێزگادا هەڵواسیوە."

مەمووزینی گوتیشی: "زانیارییمان بە دەست گەییشتووە كە هەردوو بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەلایەن چەكدارانی داعشەوە سووتێندراون."

 

بڵند ئیبراهیم

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار