پەرلەمان پێنجشەممە بڕیار دەدات... حکوومەت داوا دەکات باری نائاسایی ڕابگەیەنرێت

بەغدا-تایبەت بەKDP.info- دوای تێکچوونی بارودۆخی پارێزگای مووسڵ و دەستبەسەرداگرتنی ئەو پارێزگایە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە، بڕیارە دووسبەی پێنجشەممە، پەرلەمانی عێراق کۆ ببێتەوە و داواکاریی حکوومەت بۆ ڕاگەیاندنی باری نائاسایی بخرێتە بەر باس.
ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراقێ، ئازاد سرێشمەیی، بۆ kdp.info گوتی: ئەمڕۆ حکوومەتی عێراق داوای لە پەرلەمان کردووە باری نائاسایی رابگەیەنێت، ئەمەش بەھۆی تێکچوونی بارودۆخی پارێزگای مووسڵ، بۆیە بڕیارە رۆژی پێنجشەممە پەرلەمانی عێراق کۆ ببێتەوە و تێیدا تاوتووی ئەو داواکارییەی حکوومەت بکات و پێویستە بە دوو لە سێی دەنگ ئەو داواکارییە پەسەند بکرێت.
ئازاد سرێشمەیی گوتیشی: بەپێی دەستووری عێراق باری نائاسایی بۆ ماوەی مانگێکە و دەتوانرێت درێژیش بکرێتەوە.
بڵند ئیبراھیم




