٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

شەڕ لە ڕومادی و فەللوجە و ئەبوغرێبیش دەستی پێكردووە.. حەسەن جیهاد: دەبێ بڕیاری بە پەلە بدرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info-  ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، هیچ بەرچاو ڕوونییەك نییە بڕیاری یەكلاكەرەوە لەسەر مووسڵ بدرێت، باوەڕیشی وایە کە، دۆخەكە لە كۆنترۆڵ دەرچووە و دوور نییە شەڕ بۆ پارێزگاكانی دیكە نەگوازرێتەوە.

ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێژنەی ئەمن و بەرگری، حەسەن جیهاد لە لێدوانێكدا بۆ KDP.infoگوتی: "ئێستا زانیاریمان بە دەست گەیشتووە شەڕ لە ڕومادی و فەللوجە و ئەبوغرێب دەستی پێكردووە، كاتی شەڕەكە زۆر خراپە چونكە باری دروونیی سوپای عێراق جێگر نییە بەهۆی ڕووداوەكەی مووسڵەوە."

گوتیشی: "ترس هەیە لەوەی شەڕەكە پارێزگاكانی دیكەی عێراق بگرێتەوە و داعش كۆنترۆڵی جومگە سەرەكییەكانی وڵات بكات، بۆیە تائێستا بەرچاو ڕوونییەك لەسەر یەكلاكردنەوەی ڕوشەكە نییە، كە ئەوەش جێگای مەترسییە بۆیە دەبێت بڕیارێكی بەپەلە بدرێت".

كارزان هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار