٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

چەكە قورسەكانی سوپا كەوتنە دەست داعشەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر - KDP.info-بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ـی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ، باس لە بارودۆخی ئەو پارێزگایە دەكات و دەڵێت: چەكە قورسەكانی سوپا كەوتوونەتە دەست داعشەوە.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ـی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ سەعید مەمووزینی، بۆ KDP.infoگوتی: "تەواوی پارێزگای مووسڵ كەوتووەتە دەست داعشەوە و چەكە قورسەكانیشیان بردووە، لە كاتێكدا سەرجەم ئەفسەرانی سوپای عێراق چەكیان فڕێ داوە و ڕایان كردووە، ئێستایش دۆخی شارەكە تەواو ئاڵۆز بووە و هیچ بڕیارێك نییە لە لایەن وەزارەتی بەرگریی عێراقەوە بۆ ئەو پارێزگایە".

كارزان هەورامی  

 

هەواڵی پەیوەندیدار