٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سوپای عێراق لە مووسڵ ئەركی خۆی جێبەجێ نەكرد بۆیە شكستی هێنا

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ - تایبەت بە kdp.info- ئەندامێكی لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ دەڵێت: هۆكاری دەستبەسەرداگرتنی مووسڵ لەلایەن داعشەوە، ئەوەیە كە سوپا ئەركی خۆی جێبەجێ نەكردووە.

ئەندامی لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە پارێزگای مووسڵ داوود جنووبی، بە kdp.infoـی ڕاگەیاند: بارودۆخی مووسڵ زۆر ئاڵۆزە و داعش دەستی بەسەردا گرتووە و بە هەزاران خەڵكی ئەو پارێزگایەیش ئاوارە بوون، هۆكاری دەستبەسەرداگرتنی مووسڵیش لەلایەن چەكدارانی داعشەوە، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە سوپای عێراق ئەركی خۆی بە تەواوەتی جێبەجێ نەكردووە.

داود جنووبی گوتیشی: سوپای عێراق ناتوانێ بەرگری لە خۆی بكات، ئیدی چۆن دەتوانێ بەرگری لە خەڵكی مووسڵ بكات، بۆیە خەڵك هیچ متمانەیەكی بە سوپا نەماوە، ئەگەر نا سوپا ئەركی خۆی بە باشی جێبەجێ بكردایە، دەیتوانی شكست بە گرووپە چەكدارەكان بهێنێت.

ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە پارێزگای مووسڵ، ئەوەیشی خستەڕوو كە لە ئێستادا ئەنجوومەن ناتوانێ هیچ كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدات، بەڵام لیژنەیەكی باڵا پێك هاتووە و بۆ هەر بڕیارێك سەرپشك كراوە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار