٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش مووسڵی کۆنترۆڵ کرد.. سوپای عێراق پاشەکشەی کرد

سەرچاوە: KDP.info
کۆڕەوي هاووڵاتياني مووسڵ بەرەو ناوچەکاني هەرێمي کوردستان. خازر- ئەمڕٶ

مووسڵ-تایبەت بەKDP.info-  گرووپە چەکدارەکانی داعش توانییان کۆی جومگە سەرەکییەکانی پارێزگای مووسڵ کۆنترۆڵ بکەن و سوپای عێراقیش پاشەکشەی کردووە.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ، سەعید مەموزینی، بە kdp.info-ی راگەیاند: "گرووپە چەکدارەکانی داعش توانییان بە تەواوی دەست بەسەر پارێزگای مووسڵدا بگرن و لە ئێستادا ھەموو جومگە سەرەکییەکانی ئەو شارە لە دەست ئەواندایە، وەکو بینای پارێزگا و ئەنجوومەنی پارێزگا و فرۆکەخانەی مووسڵ."

سەعید مەموزینی گوتیشی: "سوپای عێراق شکستێکی گەورەی خوارد و لە پارێزگای مووسڵ کشاوەتەوە و قوربانیێکی زۆریش ھەیە، لەناو قوربانیانیش چوار کورد ھەن."

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ روونیشی کردەوە، "ھەموو پارتییە کوردییەکانیش بارەگاکانی خۆیان چۆڵ کردووە و ھێزەکانی پێشمەرگەیش ئەو ناوچە کوردیانە دەپارێزن کە پێشتر لە دەست ئەواندابووە و بەریان نەداوە."

مەموزینی راشیگەیاند: "پێویستە ھێزێکی دیکە ھاوکاریی سوپای عێراق بکات، بۆئەوەی بتوانن جارێکی دیکە مووسڵ بگرنەوە، ئەگەرنا سوپا توانای نییە و مووسڵ لە دەست داعشدا دەبێت."

بڵندئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار