حكوومەتی عێراق داوا لە سەرۆکهۆزەکانی مووسڵ دەکات چەک هەڵگرن و بەرەوڕووی داعش ببنەوە

هەولێر- KDP.info-بۆ بەدەستهێنانەوەی ناوچەگەلێک کە داعش دەستی بەسەردا گرتوون و، لە ترسی لەدەستنەدانی ناوجەکانی دیکەی ئەو پارێزگایە، حكوومەتی عیراق داوا لە هاووڵاتیان و سەرۆکهۆزەکانی ناوچەکە دەکات، چەک هەڵگرن و بۆ شەڕکردن ئامادە بن و هاوکاریی هێزە ئەمنییەکان بکەن.
سەرچاوەیەك لە مووسڵ بە KDP.inf-ی ڕاگەیاند: "هێشتا شەڕ لە نێوان سوپای داعش و هێزەكانی عێراق لە مووسڵ بەردەوامە و حکوومەتی عێراق داوای لە سەرۆکهۆز و هاوولاتیانی پارێزگای مووسڵ کردووە، بە پەلە و هەر ئەمشەو بە هانای سوپای عێراقەوە بچن، لە ترسی كۆنترۆلكردنی شارەكە."
کارزان هەورامی




