چەكدارانی پەكەكە 25 مامۆستایان دەستگیر كرد

موش-KDP.info- دوێنێ ئێوارە و لە ناوچەی موش، چەكدارانی پەكەكە 25 مامۆستایان دەستگیر كرد و دوای 12 سەعات ئازادیان كردن.
شەوی یەكشەممە ژمارەیەك چەكداری پەكەكە كە رێگای نێوان هەر دوو ناوچەیوارتۆ و كارلیۆڤایان داخستبوو، 25 مامۆستای ناوچەكەیان دەستگیر كرد. ئەو 25 مامۆستایە كە لە ناوچەی قەرەدەنیزەوە بۆ موش دەگەڕانەوە لە كاتی پشكنینی ناسنامەكانیان لە لایەن چەكدارەكانی پەكەكەوە دەستگیر كران.
بەپێی هەواڵێكی كەناڵی سی ئین ئین لە كاتی دەستگیركردنی ئەو مامۆستایانەدا بارودۆخی تەندروستیی دوو مامۆستا تێك دەچێت، بۆیە چەكدارانی پەكەكە ئەو دوو مامۆستایە ئازاد دەكەن، بەڵام 23 مامۆستاکەی دیكە لەگەڵ خۆیاندا دەبەن و پاش 12 سەعات لێ پرسینەوە لە مامۆستاكان و پڕوپاگەندەكردن بۆ پەكەكە، ئازاد كراون.
مامۆستا ئازادكراوەكان بۆ كۆنترۆڵكردنی رەوشی تەندروستییان روانەی نەخۆشخانە كراون و دوای پشکنینی پزشكی لە بارەی چۆنێتیی دەستگیركردنیان زانیارییان بە هێزەكانی جەندرمە داوە.
هیوا ئەردەلان




