14 كرێكار لە هەولێر بریندار بوون

هەولێر- تایبەت بە KDP.info–بە هۆی داڕمانی باڵاخانەی چەند شوێنێكی مزگەوتێك لە شاری هەولێر، 14 كرێكار بریندار بوون.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی هەولێر رائید كاروان عەبدولكەریم، بە kdp.infoـی ڕاگەیاند: بەیانیی ئەمڕۆ لە كاتی كاركردن لە مزگەوتێك كە لە شاری زەیتوون لە هەولێر دروست دەكرێت، چەند شوێنێكی داڕماوە، لە ئاكامدا 14 كرێكار بریندار بوون.
رائید كاروان گوتیشی: بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانە كراون و خۆشبەختانە برینی سەرجەمیان سووكە و چارەسەری پێویستیشیان بۆ كراوە.
بڵند ئیبراهیم




