کردنەوەی كۆلێژی راگەیاندنی كوردی لە زانكۆكانی توركیادا بە پێویست زانرا
__2014_06_08_h23m17s37__BA.jpg)
ئانکارا-KDP.info- كۆڕبەندی گفتوگۆكردن لە سەر كێشە و پێشنیازەكانی چارەسەریی هەواڵسازیی كوردی داوای كردنەوەی كۆلێّژی راگەیاندنی كوردی لە زانكۆكانی توركیا دەكات.
ئەنجامنامەی كۆڕبەندی گفتوگۆكردن لە سەر كێشە و پێشنیازەكانی چارەسەرییبەردەم هەواڵسازیی كوردی بڵاو كرایەوە و لەو ئەنجامنامەیەدا داوا دەكرێت بۆ چارەسەركردنی بەشێكی زۆری كێشەكانی بەردەم هەواڵسازیی كوردی، هەوڵ بدرێت لە زانكۆكانی توركیادا كۆلێژی راگەیاندنی كوردی بكرێتەوە و مامۆستا و كەسانی شارەزا لەو كۆلێژانەدا وانە بڵێنەوە.
لە بەشێكی دیكەی ئەو ئەنجامنامەیەدا ئاماژە بەوە كراوە كە لە توركیادا راگەیاندنی كوردی بە هۆی نەبوونی رێزمانی یەكگرتووی كوردی و لاوازییەوە، پێویستە هەوڵ بۆ بەهێزتركردن و بەرەوپێشەوەبردنی راگەیاندنی كوردی بدرێت و بۆ ئەو مەبەستەیش كردنەوەی كۆلێژی راگەیاندنی كوردی پێداویستییەكی سەرەكییە.
هەر تایبەت بە كۆلێژەكانی راگەیاندنی كوردی جەخت لەوە كراوە كە دەبێت لەو كۆلێژانەدا هەوڵ بۆ بە ستانداردكردنی زمانی كوردی و رێزمانی یەكگرتووی كوردی بدرێت.
هیوا ئەردەلان




