٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ كۆ بووەوە و چەند بڕیارێكی دەركرد

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ - تایبەت بە KDP.INFO- ئەندامێكێ ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگا لە بارەی رەوشی ئەمنیی پارێزگای مووسڵەوە كۆ بووەوە و تێیدا چەند بڕیارێكی دەركرد.

ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ داوود جنووبی، بە KDP.INFOـی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ لە دیوانی پارێزگای مووسڵ ئەنجوومەنی پارێزگا كۆ بووەوە و تێیدا تاوتووی رەوشی ئاڵۆزی ئەو پارێزگایەی كرد، بۆ ئەوەی چارەیەك بدۆزرێتەوە.

داوود جنووبی گوتیشی: لە كۆبوونەوەكەدا چەند بڕیارێك دران، لەوانە خزمەتگوزاریی بەپەلە بۆ لای راستی شاری مووسڵ دابین بكرێت وەكو ئاو و كارەبا، چونكە ماوەیەكی زۆرە لەو خزمەتگوزاریانە بێبەشن.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ ڕوونیشی كردەوە: هەر لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار درا ئەو شوێنانەی سوپای عێراق بۆردوومانیان دەكات لەلای راستی مووسڵەوە، هاووڵاتیان چۆڵی بكەن، بۆ ئەوەی زیانیان پێ نەگات و رۆژانەش چەند سەعاتێک لەلای چەپی مووسڵ یاسای قەدەغەكردنی هاتوچۆ هەڵبگیرێت، بۆ ئەوەی خەڵكی ئەو شارە كارەكانی رۆژانەیان جێبەجێ بكەن.

جنووبی ئاماژەیشی دا: تا ئێستا ئامارێكی فەرمیمان لەبارەی رێژەی قوربانیانی شەڕوپێكدادانەكان بە دەست نەگەیشتووە، بەڵام خەڵكێكی زۆر كوژراوە و بە هەزاران خێزانیش ئاوارە بوونە.

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار