٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مەسیحییەكان قوربانیی سیاسەتی دەستەلاتدارانی بەغدان... لە 2003-وە دەکوژرێن و ڕاودەنرێن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info- سكرتێری پارتی بەیت نەهێرن دەڵێت، ئەوەی ئێستا لە عێراقدا ڕوو دەدات جێگای قبووڵكردن نییە، هێرشی داعش و گرووپە توندڕۆكان لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا بۆسەر مووسڵ پێشبینی كراوبوو، "چونكە دەبینین كوشتن و قەتڵوعامكردنی مەسیحییەكان لە 2003 و كۆتاییەكانی 2005 و 2007ـەوە هێشتایش بەردەوامە و ئێمەیش تەنیا نەتەوەین كە دەستەڵاتدارانی عێراق نامانپارێزن."

رۆمیۆ هەكاری بە kdp.infoـی ڕاگەیاند: "باشترین بەڵگە كۆمەڵكوژیی كریستیانەكانە لە 2010ـدا كە لە ماوەی 48 سەعاتدا سەدان خێزانی مەسیحی لە مووسڵ دەركران، لە كاتێكدا دەبێت حكوومەتی عێراق وەڵامێكی ڕوونمان بداتەوە كە ئایا ئێمە بووینەتە بار بەسەر شانی عێراقەوە و لێیان زیادین، یان بۆچی وامان لێ دەكەن؟"

هەكاری ئەوەیشی خستە ڕوو كە حكوومەتی عێراق دەبێت بەرپرسیارەتیی سەرجەم زیانەكانی شەڕ بگرێتە ئەستۆی خۆی، چونكە زیانێكی زۆر بەر هاووڵاتیانی سڤیلی عێراق كەوتووە.

ئەو هەروەها دەڵێت: "دەستخۆشی لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكوومەت دەكەین بەوەی گیانی مەسیحییەكان لە نەینەوا دەپارێزرێت، بۆیە داوا دەكەین هێزی پێشمەرگە جێگیر بكرێت."

گوتیشی: "ئەوە 10 ساڵە مەسیحییەكان دەكوژرێن و قەتڵوعام دەكرێن، بەڵام حكوومەتی عێراق بەرگرییان لێ ناكات."

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار