شێخ فاتح داراغایی: پەرلەمان ئیفلیج بووە، سەرۆكوەزیرانیش حیساب بۆ كەس ناكات

هەولێر-KDP.info-ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت کە، بارودۆخی ئەمنی عێراق تەواو تێك چووە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش ئیفلیج بووە و توانای لێپرسینەوەی نەماوە.
ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، شێخ فاتح دارائاغی بۆKDP.info لەبارەی بارودۆخی ئەمنی عێراقەوە دەڵێت: "ئەم بارودۆخەی ئێستای عێراق، ئەنجامی ئەو تاكڕۆیی و تاك دەسەڵاتییەیە كە عێراق تێی كەوتووە، بەتایبەتی شەخسی نووری مالیكی سەرۆكوەزیرانی عێراق كە حیساب بۆ پەرلەمان و یاسا و ڕێكکەوتنەكان ناكات".
ئەوەشی خستەڕوو كە ئێستا ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە هۆی ململانێی لایەنەكانەوە تووشی ئیفیلجی بووە و توانای لێپرسینەوەی نەماوە، ئەگەرنا ئەم دۆخەی ئێستای عێراق جێگای قبووڵكردن نییە.




